بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژئاوای هەرێم. پلەی گەرماش بە شێوەیەکی گشتی کەمێک بەرز دەبێتەوە.
بۆ سبەی پێنجشەممە 15ی تشرینی یەکەم، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، ئەمەش بەهۆی کاریگەریی لاوازی نزمە پەستانی دەریای سپی ناوەڕاست. بارانبارین سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەستپێدەکات بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند، هەندێک جار هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت. پاشان بارانبارینەکە دەگاتە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت.
کەشناسیی هەرێم ڕاشیگەیاند، پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە، تەنها لە سنووری پارێزگای دهۆک کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | چوارشەممە | پێنجشەممە |
| هەولێر | 30 | 31 |
| سلێمانی | 28 | 29 |
| دهۆک | 28 | 27 |
| هەڵەبجە | 30 | 31 |
| زاخۆ | 27 | 26 |
| چەمچەماڵ | 31 | 32 |
| گەرمیان | 37 | 38 |
| پیرمام | 25 | 26 |
| ئاکرێ | 27 | 26 |
| حاجی ئۆمەران | 17 | 17 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.