Erbil 31°C چوارشەممە 14 تشرینی یەکەم 17:23

عەلی فالح زێدی لە ڕیاز لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودیە کۆبووەوە

100%

سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی فالح زێدی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری ڕیاز لەگەڵ شازادەی جێنشینی شانشینی عەرەبستانی سعوودیە، شازادە محەمەد بن سەلمان کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتە هەرێمییەکان و هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵات بە مەبەستی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ کرا.

سەرۆکوەزیرانی عێراق بە توندی هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی "شا خالید"ـی لە ڕیاز ئیدانە کرد و ڕای گەیاند: "هەر هێرشێک بۆ سەر هاووڵاتییانی سڤیل و دامەزراوە مەدەنییەکان هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە."

زێدی جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق کردەوە سەبارەت بە ڕێگە نەدان بە بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هەر جۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر ئاسایشی سعوودیە و وڵاتانی ناوچەکە، هاوکات پابەندبوونی عێراقی بە بنەماکانی دراوسێیەتیی باش و ڕێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان دووپات کردەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ڕیاز و چۆنیەتیی پەرەپێدانیان لە سەرجەم بوارەکاندا پێداچوونەوەی بۆ کرا. بەتایبەت جەخت لەسەر هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان هەردوو وڵات کرایەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییە ئەمنییە هەرێمییەکان. لە بەرامبەردا، شازادەی جێنشینی سعوودیە پاڵپشتیی شانشینی بۆ هەوڵەکانی حکوومەتی عێراق لە پێناو بەهێزکردنی دیالۆگ و بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا ڕاگەیاند.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.