دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بڕوای بەو هەواڵانە نییە کە باس لە کوژرانی موجتەبا خامنەیی، کوڕی عەلی خامنەیی ڕێبەری پێشووی ئێران دەکەن. ئەم لێدوانەی ترەمپ دوای بڵاوبوونەوەی زنجیرەیەک دەنگۆی پشتڕاستنەکراوە دێت کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە ناوەندە میدیاییەکاندا دەورە دەدەن.
سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە زانیارییە بەردەستەکان کوژرانی موجتەبا خامنەیی پشتڕاست ناکەنەوە. ئەم دەنگۆیانە دوای ئەوە سەریانهەڵدا کە باس لە بەئامانجگرتنی چەند سەرکردەیەکی باڵای ئێرانی دەکرا لە هێرشە سەربازییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکەدا، بەڵام تاران تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
موجتەبا خامنەیی لە ماوەی رابردوودا چەندین جار لێدوانی جیاوازی لە بارەی ئاڵۆزییەکانی ئێران وئەمریکاوە داوە و چەندین جاریش لە میدیا ئەمریکییەکانەوە باس لەوە کراوە کە ناوبراو لە بۆردوومانەکانی ئیسرائیلدا کوژراوە، بەڵام ههمووجار میدیاکانی ئێران ئەم دەنگۆیانەیان ڕەت كردۆتهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.