Erbil 31°C دووشەممە 31 ئاب 09:13

دەستەی گشتیی گومرگی عێراق دەست بەسەر زیاتر لە هەزار مۆبایلی ئایفۆن 17ـدا دەگرێت

کوردستان TV
100%

دەستەی گشتیی گومرگی عێراق ڕایگەیاند، لە بازگەی شەعبی بەغدا، دەستیان بەسەر زیاتر لە هەزار ئامێری مۆبایلی جۆری ئایفۆن 17ـدا گرتووە کە لەناو بارهەڵگرێکدا شاردرابوونەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 25ـی ئاب، دەستەی گشتیی گومرگی عێراق ڕایگەیاند، بە هاوکاریی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، دەستیان بەسەر 1004 ئامێری مۆبایلی جۆری ئایفۆن 17ـدا گرتووە کە لەناو بارهەڵگرێکدا لە بازگەی شەعب لە بەغدا شاردرابوونەوە.

دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە: "ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن بەشی پشکنین و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەنجام دراوە، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر ئەو ئامێرانەدا گیراوە کە ئامادە کرابوون بە پێچەوانەی ڕێنمایی و ڕێکارە گومرگییە کارپێکراوەکانەوە هاوردە بکرێن".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بەپێی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان، ڕێکاری یاسایی و بنەڕەتی بەرامبەر کەلوپەلە دەستبەسەرداگیراوەکان گیراوەتەبەر". جەخت لە بەردەوامیی هەوڵەکان کراوەتەوە لە بەدواداچوون بۆ ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی و هاوردەکردنی کاڵا بە شێوەیەکی نایاسایی.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا ئاماژە بەوەش کراوە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەستەکەیە بۆ پاراستنی ئابووریی نیشتمانی، پاراستنی سامانی گشتی و چەسپاندنی سەروەریی یاسا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.