وەزارەتی دەرەوەی چین وەڵامی هەڕەشەکانی ئەمریکای دایەوە لە دوای سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر ئێراندا و ڕایگەیاند، هاوکاریکردنەکانیان لەگەڵ ئێران بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، هۆشدارییش دەدات لە مەترسیی فراوانبوونی بازنەی ململانێکان.
ئەمڕۆ سێشەممە 25ـی ئاب، وەزارەتی دەرەوەی چین ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: "هاوکاریکردنمان لەگەڵ ئێران بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دەدرێت". هاوکات دژایەتیی خۆیشی بۆ سزای تاکلایەنەی ئەمریکا دژ بە ئێران دووپات کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی چین ئاماژەی بەوەش کرد: "سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکا دژ بە ئێران و سزای ئابووری چارەسەر نین، بەڵکوو تەنیا دەبنە هۆی گرژیی زیاتر و مەترسیی فراوانبوونی بازنەی ململانێکە."، جەختیشی لەسەر پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ هێورکردنەوە و گەڕانەوە بۆ دیالۆگ و دانوستان لە زووترین کاتدا لە نێوان ئێران و ئەمریکا کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.