Erbil 31°C چوارشەممە 26 ئاب 11:49

دۆناڵد ترەمپ: ئێران بە تەواوەتی لە داڕماندایە

Kurdistan Ahmed
100%


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە نوێترین پەیامیدا ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕووبەڕووی داڕمانێکی تەواوەتی بووەتەوە.

ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران گەیشتووەتە ئاستێکی نوێ و فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئابووریی ئەو وڵاتە چڕتر بوونەتەوە.

ترەمپ لە ڕێگەی هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس سۆشیاڵ" (Truth Social) بە شێوەیەکی کورت و بە پیتی گەورە نووسیویەتی: "ئێران بە تەواوەتی لە داڕماندایە!!!" و پەیامەکەی بە ناوی خۆی وەک سەرۆک کۆتایی پێ هێناوە. ئەم پەیامە ڕەنگدانەوەی ئەو سیاسەتە توندەیە کە ئیدارەکەی بەرامبەر بە تاران گرتوویەتییە بەر و پێشتریش هۆشداریی دابوو کە ڕێگە نادات ئێران هیچ جۆرە داهاتێکی نەوتی یان بازرگانیی هەبێت.

ئەم هەڵوێستە دوای ئەوە دێت کە ئابووریی ئێران لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی زنجیرەیەک سزای قورسەوە، تووشی داڕمانی بەهای تمەن و بەرزبوونەوەی پێوانەیی ڕێژەی هەڵئاوسان بووە. حکوومەتی ئەمریکا بەردەوام جەخت لەسەر جێبەجێکردنی سیاسەتی "زۆرترین گوشار" دەکاتەوە بە مەبەستی پەکخستنی چالاکییە ناوچەییەکانی ئێران و ڕاگرتنی پڕۆژە ئەتۆمییەکەی، هەرچەندە بەرپرسانی تاران بەردەوام باس لەوە دەکەن کە توانیویانە بەرگەی سزاکان بگرن و ئابوورییەکەیان لە قۆناغی مەترسی دەرباز بکەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.