ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 23ی ئاب، نووسینگه‌ی تایبه‌تی شا هاراڵدی پێنجه‌می نه‌رویج له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ته‌ندروستی شا هاراڵد تێكچووه و له نه‌خۆشخانه خه‌وێنراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، تەندروستی شا هاراڵدی پێنجەمی نەرویج كه ئێستا له تەمەنی 89 ساڵی دایه، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی خوێنه‌به‌ره‌كانه‌وه لە نەخۆشخانە خه‌وێنراوه.
تیمی پزیشكانی پسپۆر ڕایانگه‌یاندووه، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ته‌ندروستی شا هاراڵد تێكچووه و لە کۆتایی هەفتەدا خراپ بووە، جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه كه چاودیری ورد ده‌كه‌ن بۆ جێگیریی ته‌ندروستی شا هاراڵد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پزیشكان ڕایانگه‌یاندووه، به‌پێی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه شا هاراڵد خوێن مه‌ینی هه‌بووه له ده‌ماره‌كان و پێویستی به خاوبوونه‌وه‌ی خوێن هه‌یه تا هاوسه‌نگی بۆ جه‌سته‌ی بگه‌ڕێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.