Erbil 31°C سێشەممە 25 ئاب 16:37

ئازەربایجان نێوەندگیریی نێوان تورکیا و ئیسرائیل دەكات بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە

کوردستان TV
100%

رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی ئاشکرای کردووە کە ئیلهام عەلیێف سەرۆکی ئازەربایجان دەستی بە هەوڵەكان کردووە بۆ نێوەندگیری و هێوركردنەوەی دۆخەكە و کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل.

ڕۆژنامەی (یەدیعووت ئەحرەنۆت) ئاماژەی بەوە کردووە، ئازەربایجان نیگەرانییەکی زۆری دەربڕیوە لە هەڵکشانی گرژییەکان تا ئاستی دەستپێکردنی شەڕ و پێكدادانی سەربازی لەنێوان تورکیا و ئیسرائیل.

لەلایەكی دیكەوە نوێنەری ئەمریکاش کار بۆ هێورکردنەوەی دۆخەكە دەکات، بەڵام وەک ڕۆژنامەکە وەسفی کردووە كە ئیسرائیل متمانەی بە تۆم باراک نێردراوی تایبەتی ئەمریکا نییە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە ئازەربایجان لە ساڵی ڕابردووەوە دەستی بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان کردووە بۆ لێکنزیککردنەوەی هەردوو حكوومەتی ئیسرائیل و تورکیا، کە باکۆ هەردووکیان بە هاوپەیمانی نزیکی خۆی دەزانێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.