Erbil 31°C سێشەممە 25 ئاب 18:25

بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆنی هه‌ژاند

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی ئاب، لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلە باشووری پارێزگای ئیباراکی نزیک تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆنی هەژاند، بەلایەنی کەمەوە 37 کەس برینداربوونه‌ ئه‌وه‌ش بەگوێرەی ئاماری ئاژانسی بەڕێوەبردنی ئاگر و کارەساتەکانی ژاپۆنی.

لای خۆیه‌وه‌، ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن رایگەیاندووە "بوومەلەرزەکە لە قووڵایی نێوان 68 بۆ 70 کیلۆمەتر روویداوە، جەختیشی کردووەتەوە کە هیچ مەترسییەک لە روودانی شەپۆلی تسونامی لە ئارادا نییە.

لە لایەن خۆیەوە دەستەی رووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکی گوڕەکەی بە 5.8 پلە خەمڵاندووە.

كه‌شناسی ژاپۆن ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: بوومەلەرزەکە بووەته‌ هۆی بڵاوکردنەوەی ئاگاداری و هۆشداری فریاگوزاری، هەروەها بووە هۆی دواکەوتنی هەندێک لە خزمەتگوزارییەکانی شەمەندەفەر لە ناوچەی تۆکیۆ و فڕۆکەخانەی ناریتا.

بریندارەکان لە 5 پارێزگا تۆمارکراون، لەنێویاندا 15 بریندار لە تۆکیۆ، و سەختترینیان ئافرەتێکی هەشتا ساڵان بووه‌ لە یۆکۆهاما تووشی شکانی ئێسکی رانی بووه‌ دوای ئەوەی لە کاتی هەوڵدان بۆ چوونەدەرەوە لە جێگاکەی کەوتووه‌ته‌ خوارەوە.

ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن هۆشداریشی داوە لە ئەگەری روودانی بوومەلەرزەی دوایی لە رۆژانی داهاتوودا و بەرزبوونەوەی مەترسییەکانی زەوی رەمێن لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.