ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 20ی ئاب له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی وه‌زیره‌ی شاره‌وانی و پارێزگاری هه‌ولێر و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و ڕۆژنامه‌نووسان، تیروشك بۆ 13 هه‌زار پارچه زه‌وی بۆ فه‌رمانبه‌ران كرا له قۆناغی هه‌شته‌مدا.
كارزان هادی سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر به (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاندبوو، كه تا ئێستا 42 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له سنووری ئه‌وان له وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمه‌ند بوونه و ئێستا 40 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ماون له قۆناغه‌كانی تر زه‌وی وه‌ربگرن.
ئه‌مرۆش 13 هه‌زار پارچه زه‌وی تر به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌شكرا، به‌مه‌ش كۆی گشتی فه‌رمانبه‌ران كه زه‌ویان له سنووری شاره‌وانی هه‌ولێر وه‌رگرتووه ژماره‌یان بوو به 55 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر.
بۆ بینینی ناوی ئەو 13 هەزار فەرمانبەرەی كە ئەمڕۆ پێنجشەممە زەوییان دەرچووە، كلیل (لێرە) بكە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.