لە سنووری پارێزگای کەرکووک، گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ لە کاتی مەلەکردندا لە بەنداوی خاسە خنکا.
ئەمڕۆ شەممە 15ـی ئاب، گەنجێک بە ناوی (محەمەد حوسێن عەلی) لەدایکبووی ساڵی 2009، لە کاتی چوونیدا بۆ گەشتێک لەگەڵ هاوڕێکانی لە بەنداوی خاسە لە کەرکووک، لە کاتی مەلەکردن چووەتە ناو بەنداوەکەوە و خنکا.
بەپێی زانیارییەکان، لە کاتی ڕووداوەکەدا براکەی هەوڵی داوە ڕزگاری بکات، بەڵام هەردووکیان کەوتوونەتە ناو بەنداوەکەوە، دواتر توانراوە براکەی لە خنکان ڕزگار بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.