ئهمرۆ ههینی 14ی ئاب، پیت هێگسێت وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە ئەمریکا پلانی هەیە هێرشی زەمینی دژی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان لە ئەمریکای لاتین ئەنجام بدات، ئەمەش لە چوارچێوەی فراوانکردنی هاوبهشی هەڵمەتی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سهر بەلەمەکان کە گومان دەکرێت بازرگانانی مادده هۆشبهرهكانی تێدا بێت.
لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڵمەتێکی سەربازیی دەستپێکرد و كهشتییه بچووكهكانی کردە ئامانج کە گوایە ماددەی هۆشبەریان لە ناوچەکانی کاریبی و ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن دەگواستەوە و لە ئەنجامدا لانیکەم 215 کەس گیانیان لەدەستدا.
هێگسێت بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕوونیکردەوە کە پلانی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان لە کارنامەی هاوپەیمانییەکی 19 وڵاتدایە بە سەرۆکایەتی ترەمپ.
ئاماژەی بەوەشکرد کە مەودای ئەم ئۆپەراسیۆنانە دەکرێت فراوانتر بێت و هەر ناوچەیەک بگرێتەوە کە باندەکان تێیدا چالاک بن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا هیوادارە هێزێک لەگەڵ هاوپەیمانەکانیدا بڵاوبکاتەوە کە توانای ئۆپەراسیۆنی گهورهی ڕووبهڕووبوونهوهی بەلەمەکانی ماددە هۆشبەرەکانی ههبێت و بیان كاته ئامانج، بهتایبهتی لە کەنارەکانی کاریبی و زەریای هێمن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.