Erbil 31°C چوارشەممە 12 ئاب 23:25

خۆرگیرانی تەواوەتی لە جەمسەری باکوورەوە دەستی پێ کرد

100%

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ڕووسیا (ڕۆسکۆسمۆس) ڕایگەیاند، دیاردەی خۆرگیرانی تەواو، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە (12ی ئابی 2026) لە ناوچەیەکی دوورەدەستی ڕووسیا لە نزیك جەمسەری باکوور دەستی پێ کردووە.

ئەم ڕووداوە گەردوونییە دەبێتە هۆی ئەوەی بەشێکی بچووکی ئەوروپا بۆ ماوەیەکی کورت لە ناوجەرگەی ڕۆژدا بکەوێتە ناو تاریکییەکی تەواوەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆسکۆسمۆس، ئەم دیاردە گەردوونییە دەگمەنە لە کاتژمێر 17:00 بە کاتی گرینیچ لە باکوری خاکی ڕووسیا دەستی پێ کردووە. بڕیارە سێبەری خۆرگیرانەکە بە نیوەگۆی باکوری زەویدا تێپەڕێت و بەتایبەتی بەسەر ئاوەکانی زەریای ئەتڵەسیدا بڕوات.

زانایانی گەردوونناسی چاودێرییەکی وردی ئەم پڕۆسەیە دەکەن، چونکە خۆرگیرانی تەواو دەرفەتێکی زێڕینە بۆ لێکۆڵینەوە لە بەرگەهەوای دەرەوەی خۆر. پێشبینی دەکرێت لەو شوێنانەی کە سێبەرەکە دەیانگرێتەوە، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی کاتی دابەزن و دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی تاریکی لە وادەی نیوەڕۆدا دروست ببێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.