Erbil 31°C سێشەممە 11 ئاب 23:13

ترەمپ: لە شێوازی دانوستانی ئێران بێ ئومێدین

100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە ڕەخنەی توندی لە شێوازی مامەڵەکردنی ئێران گرت لە کاتی دانوستانەکاندا و ڕایگەیاند، واشنتن لەو جۆرە هەڵسوکەوتانە بێ ئومێد بووە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی  Voice of Americ ترەمپ تارانى بە هەڵخەڵەتاندن و فێڵکردن تۆمەتبار کرد و گوتی: ئێرانییەکان دانوستانکارێکی زۆر فێڵبازن ئەوان لە ناو ژووری کۆبوونەوەکاندا لەگەڵمان کۆکن، بەڵام لە ڕێگەی میدیاکانەوە هەموو ئەو شتانە ڕەت دەکەنەوە کە لەسەری ڕێککەوتووین.

ترەمپ جەختی کردەوە کە ئەو هێرشانەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ئەنجامی داون، زۆر پێویست بوون و گوتی: ئەگەر ئەمریکا هێرشی نەکردایە سەر ئێران، ئێستا تاران خاوەنی چەکی ئەتۆمی دەبوو. هەروەها هۆشداریی دا کە وڵاتەکەی هیچ کێشەیەکی لە کورتهێنانی تەقەمەنی و مووشەکدا نییە و دەتوانێت گورزی زۆر بەهێز لە ئێران بوەشێنێت.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە ئێستا نرخی نەوت نزمترە بەراورد بە سەردەمی ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا. ڕەوشی ناوخۆی ئێرانیشی بە پشێوی وەسف کرد و گوتی: ئێمە بە تەواوی کۆنترۆڵی پارەکانی ئێرانمان کردووە، تاران ئێستا ڕووبەڕووی فشارێکی ئابووریی گەورە بووەتەوە، بە جۆرێک کە ناتوانێت مووچەی سەربازەکانی بدات، هەڵاوسان گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و دراوەکەیان بەهای لەدەستداوە.

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.