Erbil 31°C پێنجشەممە 06 ئاب 23:21

پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی رووداوی تەقەكردن لە موكری حوسێن یەزدانپەنا بڵاو دەكاتەوە

100%

پۆلیسی هەولێر ئەمشەو پێنجشەممە روونكردنەوەیەكی لەبارەی رووداوی تەقەیكردن لە موكری حوسێن یەزدانپەنا و برینداركردنی بڵاو كردەوە.

پۆلیسی هەولێر لە روونكردنەوەكەدا رایدەگەیەنێت: لە ڕێکەوتی 3ی ئابی 2026 لە ئەنجامی ڕووداوێکی نەخوازراودا کەسێک بە ناوی (موکری حسێن یەزدان پەنا) بریندار بوو.

راشیگەیاند: دوای رووداوەكە دەستبەجێ تيمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی بەڵگە و تاوانی هەولێر، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

پۆلیسی هەولێر جەختیشی كردەوە كە لە ئەنجامە بەراییەکاندا بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو رووداوە کردەوەی تیرۆریستی نەبووە.

جەختیشی كردەوە كە لێکۆڵينەوەكان لەسەر ڕووداوەکە بەپێی ڕێکارە ياساييەکان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.