Erbil 31°C شەممە 01 ئاب 23:20

سوپای ئیسرائیل: چه‌ند ئه‌ندامێكی حزبوڵلامان له‌ باشووری لوبنان كوشت

100%

ئه‌مرۆ شەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، سەرەڕای ڕاگەیەندراوی ئاگربەست، له‌ تۆڵه‌ی كوژرانی سه‌ربازێكی لە باشووری لوبنان، چەند ئەندامێکی حزبوڵلایان کوشتووە.  

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، شەوی هەینی سەربازانی سوپای ئیسرائیل چەند ئه‌ندامێكی دیاری حزبوڵلایان لە ناوچەی بەرزاییەکانی عەلی تاهر له‌ باشووری لونان كردووه‌ته‌ ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن لە کارکردن بۆ لابردنی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر سەربازەکانیان و ڕێگە نادەن حزبوڵلا زیان بە هاووڵاتییانی مەدەنی ئیسرائیل بگەیەنێت.

لە 26ی حوزەیران، لوبنان و ئیسرائیل ڕێککەوتنێکی چوارچێوەداریان ئەنجامدا کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە بڕیارە سوپای لوبنان لە ناوچە تاقیکارییەکاندا جێگیر بکرێت دوای کشانەوەی ئیسرائیل لێیان ، دواتر کاربکرێت بۆ داماڵینی چەک لە حزبوڵای لوبنان و قەدەغەکردنی هەر ئامادەبوونێکی سەربازیی هەر گروپێک لە دەرەوەی هێزەکانی حکوومەت له‌ ناوچه‌كانی باشووری لوناندا.

بەڵام حزبوڵلا ڕێککەوتنەکەی ڕەتکردەوە به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی کاتی کشانەوەی تەواوی سوپای ئیسرائیلی تێدا نەبووه‌ .

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.