ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند به‌هۆی ته‌قه‌كردن له‌ناو بازاڕی قه‌زای كه‌لار هاووڵاتییه‌ك كوژراو و كه‌سێكی تریش بریندار بوو.
عەقیدی پۆلیس سۆران محمد غەریب گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگه‌یاند، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە لەنێو بازاڕی قەزای کەلار تەقە لە دوو هاووڵاتیی کراو بەسەختی برینداربوون دوای گەیاندنیان بەنەخۆشخانەی شەهید هەژار یەکێک لەبریندارەکان بەناوی (سەڵاح محمد سەعید ) لەدایکبووی 1975 بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، لەئێستادا چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکەی تر کراوەو فەرمانی دەستگیردن بۆ تۆمەتباران دەرچووە .
ده‌شڵێت: لەئێستادا پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی یاسایی لەسەر ڕووداوەکە کردۆتەوەو سەرقاڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ڕووداوه‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.