بەرپرسێکی سەربازیی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هیچ پەیوەندییەکی بەو مووشەک و کەرەستە تەقەمەنییانەوە نییە کە لە خاکی وڵاتانی دیکەوە ئاراستەی عەرەبستانی سعوودیە دەکرێن.
تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران لە زاری ئەو بەرپرسە سەربازییەوە بڵاویکردەوە: ئێمە هیچ پەیوەندییەمان بەو مووشەکانەوە نییە کە لە وڵاتانی ترەوە بەرەو ئامانجەکان لە ناو خاکی سعوودیە دەهاوێژرێن.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هۆشداری دا و ڕایگەیاند، خستنەپاڵی هەر کردەوەیەک دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بۆ سەر ئێران، بە واتای هەڵەکردن لە هەڵسەنگاندن و حیساباتەکان دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.