ئه‌نجامی توێژینەوەیه‌ك کە لەلایەن زانکۆی ئۆکسفۆردەوە ئەنجامدراوه ده‌ریخستووه، کە وازهێنان لە جگەرەکێشان پێش تەمەنی 35 ساڵی كاریگه‌ری ئه‌رێنی زۆر باشی ده‌بێت بۆ دوورکەوتنەوە لە زۆربەی مەترسییە تەندروستییەکانی پەیوەندیدار بە شێرپەنجە.
توێژەرانی په‌یوه‌ندیدار به توێژینه‌وه‌كه ڕاشیانگه‌یاندووه: بڕیاردان له وازهێنان له جگه‌كێشان له قۆناغه‌كانی داهاتووی ته‌مه‌نی مرۆڤدا وا ده‌كات جه‌سته پاكببێته‌وه له ژه‌هره زیان به‌خشه‌كان، به‌تایبه‌تی پێش ته‌مه‌نی 44 ساڵی نزیکەی 90٪ی مەترسییەکانی پەیوەندیدار بە جگەرەکێشان به‌سه‌ر سییه‌كان و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان کەمدەکاتەوە.
پسپۆڕانی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێن: وازهێنان له جگه‌ره كێشان ده‌بێته هۆی ته‌مه‌ن دریژی به‌راورد به‌وانه‌ی كه به‌رده‌وام ده‌بن له جگه‌كێشان.
پسپۆڕان ئاماژەیان بەوەش كردووه: جەستە دوای وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان بە خێرایی دەست بە پاكبوونه‌وه دەکات، بەجۆرێک پەستانی خوێن و سووڕی خوێن و فرمانەکانی سییەکان بەپێی کات باشتر دەبن، و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجەی سییەکان بە تێپەڕبوونی کات نامێنێت.
توێژەران جەخت له‌وه دەکەنەوە، وازهێنانی پێشوەختە له جگه‌ره كێشان دەرفەتێکی گەورەتر دەداتە جەستە بۆ چاکبوونەوە و کەمکردنەوەی مەترسیی نەخۆشییەکان و گیانلەدەستدانی پێشوەختە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.