ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 28-7-2027 تەلەفزیۆنی فه‌رمی ژاپۆن بڵاویکردەوە، دوای ئەو بوومەلەرزە بەهێزەی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ سێشەممە باشووری ڕۆژئاوای ژاپۆنی گرتەوە، لانیکەم 50 کەس گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان و دۆخی ته‌ندروستییان ناجێگیره.
به گویره‌ی زانیارییه‌كان، بوومه‌له‌رزه‌كه به گوڕی 7،1 پله بووه و به ته‌واوی هه‌ستی پێكراوه له ناوچه‌كانی باشووری رۆژئاوای ژاپۆندا و به‌هۆیه‌وه دانیشتوانی ناوچه‌كه گواستراونه‌ته‌وه بۆ شوێنی سه‌لامه‌ت به هه‌زاران كه‌س هه‌ژمار ده‌كرێت..
لای خۆیه‌وه تیمی فریاگوزاری نیشتیمانی ژاپۆن ڕایگه‌یاند، 12 خانوو و باڵه‌خانه‌ی گه‌وره له باشووری رۆژئاوای وڵات به ته‌واوی خاپوور بوونه و هێشتا خەڵک لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە و ده‌یان كه‌سیش بێ سه‌رو شوێنن.
جگه له‌وه ده‌زگای كه‌شناسی ژاپۆن دوای بوومه‌له‌رزه‌كه هۆشداری توندی دا له‌وه‌ی كه ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه سه‌ره‌تای هاتنی تسۆنامییه‌كی وێرانكه‌ره و داوای له خه‌ڵك كرد ناوچه‌كانی نزیك له بوومه‌له‌رزه‌كه به ته‌واوی چۆل بكه‌ن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.