ڕووداوێکی هاتووچۆ لە قەزای ڕواندز ڕوویدا، ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو قووڵایی "خەرەند" و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی کە گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ بوو، دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند؛ ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان ئاڵتیما) لە قەزای ڕواندز کۆنترۆڵی لەدەست داوە و کەوتووەتە ناو دۆڵی "خەرەندی ڕواندز".
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان تیڤی، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی (هەندرێن ڕەمەزان) تەمەنی 25 ساڵ، کە خەڵکی گوندی "چۆمانی سمایل ئاغا"یە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.