سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ یەکشەممە بەفەرمی کوشتنی فەرماندەیەكی باڵای بزووتنەوەی حەماسی لە ناوەڕاستی كەرتی غەززە راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی سوپای ئیسرائیل، ئەو كەسەی ئەمڕۆ كوژراوە فەرماندەی یەکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و درۆن سەر بە بزووتنەوەی حەماسی بووە كە لە ئەنجامی هێرشێكدا بۆ سەر کامپەکانی ناوەڕاستی کەرتی غەززە، كوژراوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەكە، كوژراوەكە ناوی هومام عید فەرماندەی یەکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و درۆن بووە لە باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس.
ئاماژە بەوەشدراوە كە هومام عید فەرماندە و سەپەرشتیاری دروستكردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوان و درۆن بووە و هەروەها بەرپرسیاری یەكەمی هەموو ئەو هێرشانە بووە کە بۆ بەئامانجگرتنی ئیسرائیلییەکان تەرخان کرابوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.