دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی شارەدێی تەکێی کاکەمند و شارۆچکەی چەمچەماڵ، کەسێک گیانی لەدەست دا و كەسێكی دیكەش بە سەختی بریندار بوو.
پۆلیسی چەمچەماڵ رایگەیاندووە: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە ئۆتۆمبێلێكی تایبەت بەهۆی تیژڕۆییەوە وەگەڕاوە، لە ئەنجامی رووداوەكە كەسێك گیانی لەدەستداوە و كەسێكی دیكەش بە سەختی بریندار بووە.
راشیگەیاند: ئەو کەسەی لە ئەنجامی رووداوەكە گیانی لەدەستداوە، ئێستا تەرمەكەی لە پزیشکی دادی چەمچەماڵە و بەپێی ناسنامەکەی بێت، دانیشتووی کەرکووکە.
پۆلیسی چەمچەماڵ نەشی شاردەوە كە ئێستا چاوەڕوانی کەسوکاری قوربانییەكان بۆ ئەوەی تەرمەمی رۆڵەكەیان لە پزیشكی دادی چەمچەماڵ وەربگرنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.