بەهۆی مەترسی هێرشی سەر كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لە دەریای سوور لەلایەن چەكدارە حوسییەكانی یەمەن و بەردوامی ئاڵۆزییەكان لە گەرووی هورمز، ئەمشەو جارێكی دیكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی دیكەی تۆمار كرد.
ئەمشەو نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 8.36% بەرزبووەوە و ئێستا بە 101.93 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بۆ زانیاری دوای نزیكەی سێ مانگ، ئەمە یەكەمجارە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەربەستی 100 دۆلار تێپەڕێنێت.
نرخی خاوی تێكساسی ئەمریكیش بە ڕێژەی 7.61% بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێك ئێستا بە 93.44 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.