Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 00:33

لە عێراق جامڕەشكردنی ئۆتۆمبێل دەبێتە خۆڕایی

100%

بەگوێرەی هەمواری یاسای بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی عێراق، جامڕەشكردنی ئۆتۆمبێل بە ڕێژەی 30% دەكرێتە بێ بەرامبەر و خۆڕایی، هەر بەپێی هەمواری یاساكە تاقیكردنەوەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری قورستر دەكرێن.

عودەی سەمیر ئەلحەسانی بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆ بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاندووە: هەمواری یاسای هاتوچۆی گشتیی عێراقمان لەگەڵ لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کردووە، یاساكە بەشێوەیەكی گشتی کۆمەڵێک پێشنیازی لەخۆگرتووە كە ئامانج لێیان سووککردنی بارگرانییە لەسەر هاووڵاتییان و كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتوچۆیە.

ئەو بەڕێوەبەرەی گشتیی هاتوچۆی عێراق ئاماژەی بە سێ تەوەری گرنگ داوە كە لە هەمواری یاساكەدا كراوە و ئەوانیش بریتین لە:-

سزای دارایی و مۆڵەتی شۆفێری:

- مەرجی تەمەن بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری هەر وەك خۆی لە 18 ساڵیدا دەمێنێتەوە، بەڵام ئاستی تاقیکردنەوەکان وردتر و قورستر دەکرێنەوە.

- پێشنیاز کراوە بڕی سزای دارایی (غەرامە) بۆ نیوە (50%) کەم بکرێتەوە و پاشان کەمبکرێتەوە بۆ 25%، هاوکات بڕیاری دووبارەبوونەوە و دوو هێندەبوونی غەرامەکان ڕاگیراوە.

- سزای سەرپێچیی ڕۆشتن بە ئاڕاستەی پێچەوانە (عەکس باتجاه) بەرزکراوەتەوە بۆ 500 هزار دینار.

دیاریکردنی خێرایی:

- بەرزترین خێرایی ڕێگەپێدراو لە شەقامە خێراکان بۆ 140 کم زیاد كراوە.

- لە ڕێگە دەرەکییەکان 120 كم دەبێت.

- لە شەقامە خێراکانی ناو شارەکاندا 100 کم دەبێت.

جامڕەشكردنی ئۆتۆمبێل:

- ڕێگە بە جامڕەشی ئۆتۆمبێل دەدرێت بە ڕێژەی 20% تا 30% بەبێ بەرامبەر (بە خۆڕایی).

- لە سەرووی ئەم ڕێژەیەی جامڕەشكردن بەرامبەر بە بڕێك پارە دەبێت.

- ڕێککەوتن و هەماهەنگی کراوە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی مۆڵەت و تۆمارکردنی جامڕەش لە هەردوو لادا دانپێدانراو بێت.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.