سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دانی بەوە دانا كە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییە بەردەوامەكانی لەنێوان ئەمریكا و ئێران، باردۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتەواوی لەژێر كۆنتڕۆڵ دەرچووە.
ئانتۆنیۆ گوتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆبوونەوەیكی ئهنجوومهنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هۆشداری دا لەوەی کە بارودۆخی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەواو لەژێر کۆنتڕۆڵ دەرچووە.
گوتێرێس ڕایگەیاند: دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵ دەرچووە و لە لێواری بارودۆخێکدایە کە بە مێشکدا نایەت.
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان گوتیشی كە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نقومی بازنەیەکی بەرفراوانبووی ڕووبەڕووبوونەوەکان بووەتەوە، قەیران دەڵێتە قەیرانی بالێك و ئاڵۆزیش داوا لە ئاڵۆزییەکی دیكە دەکات.
ئەم لێدوانەی گوتێرێس لەكاتێكدایە كە دەستپێكردنەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران لە دەوروبەری گەرووی هورمز پێ دەنێتە دوو هەفتەوە كە بەتوندترین شێوە دەستیان پێ کردەوە.
مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران چەند رۆژێك پێش ئێستا ئاشكرای كرد كە وڵاتەکەی چووەتە ناو شەڕێکی هەمەلایەنە لەگەڵ ئەمریکاوە.
لە بەرامبەریشدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی تاران کردبوو و ڕایگەیاندبوو كە کاتیان بەرەو کۆتایی دەچێت و ئەگەر بەپەلە هەنگاو بۆ رێككەوتن نەنێن هیچ شتێکیان لێ نامێنێتەوە.
ترەمپ دوێنێ چوارشەممە هەڕەشەی توندی کرد لە بەرامبەر هەر هێرشێکدا بۆ سەر كەشتییەكان لە گەرووی هورمز، وێستگەی کارەبا و پرد و ژێرخانەکانی ناوخۆی ئێران دەپێکێت. هەموو ئەم ڕووداوانە بوونەتە هۆی تێکچوونی تەواوەتی ئاسایشی کەشتیوانی لە تەنگەی هورمز و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.