Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 01:54

نرخی نەوت بەربەستی 100 دۆلاری بڕی

100%

نیشاندەرەکانی نرخی وزە لە جیهاندا ئاستێکی مەترسیداریان تۆمار کرد و بۆ یەکەمجار لە دوای چەندین ساڵ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 100 دۆلار.

ئەم بازدانە کتوپڕەی نرخ، دەرەنجامی ڕاستەوخۆی هەڵکشانی پێکدادانە سەربازییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران و تێکچوونی ئاسایشی دەریاوانییە لە گەرووی هورمز، کە یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوەکانی گواستنەوەی وزە لە جیهاندا.

ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخ لە کاتێکدایە کە سوپای ئەمریکا بۆ 11 شەو لەسەریەک بۆردومانەکانی بۆ سەر ئامانجە ستراتیژییەکانی ئێران بەردەوامە و گەمارۆیەکی توندی دەریایی بەسەر بەندەرەکانی ئەو وڵاتەدا سەپاندووە. وەبەرهێنەران و کۆمپانیاکانی گواستنەوەی دەریایی ترسیان لێ نیشتووە کە بەردەوامیی ئەم ململانێیە ببێتە هۆی پەککەوتنی تەواوەتیی ئاڵوگۆڕی نەوت لە گەرووی هورمزدا، کە ڕۆژانە یەک لەسەر پێنجی نەوتی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت.

چاودێرانی ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن کە هەڕەشە توندەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ وێرانکردنی ژێرخانی پایتەختی ئێران و بنکە ئەتۆمییەکانی ژێر زەوی، بازاڕەکانی جیهانی تووشی شڵەژان کردووە.

پسپۆڕان هۆشداری دەدەن کە ئەگەر ئاسۆکانی گەیشتن بە ئاگربەست بە نادیاری بمێننەوە، ئەوا ئەگەری هەیە نرخی نەوت ڕوو لە هەڵکشانی زیاتر بکات، ئەمەش کاریگەرییەکی نەرێنیی گەورەی لەسەر هەڵاوسانی دارایی و ئابووریی جیهانی دەبێت لە قۆناغی داهاتوودا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.