Erbil 31°C پێنجشەممە 23 تەمووز 20:29

وەزارەتی پەروەردە ڕێزبەندیی یەکەمەکانی 'هەگبەی مامۆستا'ی ڕاگەیاند

100%

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی ڕێزبەندیی ئەو مامۆستایانەی قوتابخانە حکوومییەکانی لەسەر ئاستی سەرانسەری کوردستان بڵاوکردەوە، کە لە پلەی 1 (یەکەم) تاوەکو پلەی 10 (دەیەم) نمرەی بەرزیان بەدەستهێناوە. ئەم دەستکەوتانە لە چوارچێوەی پڕۆسەی زانستخوازیی بەردەوام (هەگبەی مامۆستا) بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 تۆمار کراون.

پڕۆسەی زانستخوازیی بەردەوام وەک یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی پەروەردە هەژمار دەکرێت، کە ئامانج لێی توانادارکردنی زیاتری مامۆستایان و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پیشەییانە. لەم پڕۆسەیەدا مامۆستایان ساڵانە لە ڕێگەی فۆرمێکی تایبەتەوە سەرجەم چالاکییە زانستی و پەروەردەییەکانیان تۆمار دەکەن و بەڵگەکانیان بە شێوەیەکی فەرمی دۆکیۆمێنت دەکرێت تاوەکو ئاستی کارامەیی و زانستخوازییان هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.

وەزارەتی پەروەردە وێڕای پیرۆزبایی لەو مامۆستایانەی کە پلە باڵاکانیان بەدەستهێناوە، سوپاسی سەرجەم ئەو مامۆستایانەشی کرد کە بە شێوەیەکی چالاکانە بەشدارییان لەم پڕۆسە نیشتمانییەدا کردووە. 

پڕۆسەی زانستخوازیی بەردەوام کە بە (هەگبەی مامۆستا) ناسراوە، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژی و گرنگەکانی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە بە ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوامی توانای پیشەیی و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندندا پەیڕەو دەکرێت.

ئەم پڕۆسەیە لە ڕێگەی تۆمارکردن و دۆکیۆمێنتکردنی سەرجەم چالاکییە ساڵانەکانی مامۆستا کار دەکات، کە تێیدا بەشداریکردن لە خولەکانی ڕاهێنان، ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی، پێشکەشکردنی سیمینار و داهێنان لە شێوازەکانی وانە وتنەوەدا وەک بەڵگەی فەرمی لە "هەگبەیەکی" تایبەتدا هەڵدەگیرێن تاوەکو ئاستی کارامەیی مامۆستاکە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت؛ ئەمەش نەک تەنها دەبێتە پێوەرێکی سەرەکی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی وەزیفی و دیاریکردنی ڕێزبەندیی مامۆستا سەرکەوتووەکانی سەر ئاستی کوردستان، بەڵکو ژینگەیەکیش دەڕەخسێنێت کە تێیدا مامۆستا هەمیشە لەگەڵ پێشکەوتنە زانستییە هاوچەرخەکاندا هەنگاو بنێت.

لیستی ناوی یەکەمەکان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.