Erbil 31°C پێنجشەممە 23 تەمووز 02:30

بولگاریا ڕەزامەندی نیشان دا خاكی وڵاتەكەی بۆ هێرشكردنە سەر ئێران بەكاربهێنرێت

100%

پەرلەمانی بولگاریا ڕەزامەندی لەسەر داوایەکی ئەمریکا دەربڕی بۆ بەکارهێنانی بنکە سەربازییەکانیان لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان بۆ سەر ئێران.

ڕۆژنامەی (واشنتن پۆست) ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوی كردەوە: پەرلەمانی بولگاریا ڕەزامەندی داوە لەسەر ڕێگەدان بە هێزەکانی ئەمریکا تاوەکو بنکە سەربازییەکانیان بەکاربهێنن بۆ ئەنجامدانی هێرشە سەربازییەكان دژ بە ئێران.

لای خۆشییەوە حكوومەتی بولگاریا بە بڕیارەكەی پەرلەمان رازی بووە وێڕای هەستكردن بە مەترسییەکان لە ڕاکێشرانیان بۆ ناو جەنگی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئەمریكا راستەوخۆ دوای ئەو بڕیارەی پەرلەمانی بولگاریا، 250 سەرباز و ژمارەیەک فڕۆکەی جۆری (KC-135) و ئۆتۆمبێلی سەربازی بۆ بنکەی ئاسمانیی (بەزمێر) لە بولگاریا گواستۆتەوە، بڕیاریشە لە سەرەتای مانگی داهاتوو بە فەرمی دەست بە کار و هێرشەكان بکەن.

پێشتر وەزارەتی جەنگی ئەمریكا بە فەرمی و راستەوخۆ ئەم داواكارییەی لە ڕێگەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە سۆفیا ئاراستەی حكوومەتی بولگاریا كردبوو.

ئەم ڕەزامەندییەی حكوومەتی بولگاریا لە کاتێکدایە کە ئەمریکا لە ماوەكانی رابردوودا لەلایەن وڵاتانی ئەوروپا ڕووبەڕووی چەندان بڕیاری رەتكردنەوە ببووەوە بۆ بەکارهێنانی بنکە سەربازییەكانیان بە مەبەستی ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.