Erbil 31°C چوارشەممە 22 تەمووز 00:35

کوێت نوێنەری ئێران لە وڵاتەکەی بانگهێشت دەکات

100%

وەزارەتی دەرەوەی کوێت ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە باڵیۆزی ئێرانی لە وڵاتەکەی بانگهێشت کردووە، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە هێرشکردنە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری کوێتی لە گەرووی هورمز، کە بووەتە هۆی برینداربوونی چەند کەسێک.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی، حەمەد سولەیمان مەشعان یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی کوێت، یاداشتێکی ناڕەزایەتی توندی داوەتە محەمەد توتونچی باڵیۆزی ئێران. لە یاداشتەکەدا هاتووە کە کەشتیی نەوتهەڵگری (کەیفان) ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، لە کاتی تێپەڕبوونی بە گەرووی هورمز، کراوەتە ئامانج.

وەزارەتی دەرەوەی کوێت جەختی کردووەتەوە کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ژمارەیەک لە کارمەندانی ناو کەشتییەکە بریندار بوون. حکوومەتی کوێت ئەم ڕووداوەی بە پێشێلکارییەکی ڕوون و زەقی سەروەریی خاکی وڵاتەکەی و بەرژەوەندییەکانی وەسف کردووە.

هەروەها کوێت هۆشداریی داوە کە ئەم جۆرە هێرشانە هەڕەشەیەکی جددین بۆ سەر ئاسایش و ئازادیی دەریاوانیی نێودەوڵەتی و داوای لە ئێران کردووە دەستبەجێ هێرشە نایاساییەکانی ڕابگرێت.

ئەم پەرەسەندنە لە کاتێکدایە کە ناوچەی گەرووی هورمز بووەتە مەیدانی ئاڵۆزییەکی گەورە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین کەشتیی بازرگانی و نەوتەکێش لەو ڕێڕەوە نێودەوڵەتییەدا کراونەتە ئامانج.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.