Erbil 31°C سێشەممە 21 تەمووز 19:50

ترەمپ هەڕەشەی توند لە ئێران دەکات

Kurdistan Ahmed
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و ڕایگەیاند کە هەر هێرشێکی کوشندە بۆ سەر سەربازانی وڵاتەکەی، بە کاردانەوەیەکی زۆر توندتر وەڵام دەدرێتەوە.

ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیاڵ) ڕایگەیاند: هەر کاتێک ئێران سەربازێکی ئەمریکی بکوژێت، دەبێت باجی ئەو کوشتنە بە چەندین جار (چەند هێندە) بداتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم بڕیار و فەرمانە (Directive) بە فەرمی گەیەندراوەتە پێت هێگسێت وەزیری جەنگ و دانیال کەین سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا، و تەواوی سەرکردە سەربازییەکانی وڵاتەکە.

ئەم پەیامە توندەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەژێر بارگرژییەکی ئەمنیی دایە و تا ئێستا بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران چاوەڕێی کاردانەوەی فەرمین بەرامبەر بەم هەڕەشانەی سەرۆکی ئەمریکا، کە تێیدا ناوی باڵاترین سەرکردە سەربازییەکانی وڵاتەکەی هێناوە وەک جێبەجێکاری فەرمانەکە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.