فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە سەرپەرشتی دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و سەرۆکی فراکسیۆن، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە شاری بەغدا ئەنجام دا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەندامانی فراکسیۆن ئامادەی بوون، چەندین تەوەری گرنگ خرانە بەرباس، لەوانەش تاووتوێکردنی کۆمەڵێک پڕۆژەیاسای پێویست و هەستیار.
فراکسیۆنی پارتی جەختی کردەوە کە کار دەکەن بۆ ئەوەی لەم خولەی یاساداناندا ئەو پڕۆژەیاسایانە دەرچوواندن و پەسندکردنیان بۆ ئەنجام بدرێت کە خزمەت بە بەرژەوەندییە گشتییەکان دەکەن.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە جەختکردنەوە لەسەر پتەوکردنی هەماهەنگی لەگەڵ فراکسیۆنە جیاوازەکانی نێو پەرلەمان.
ئامانج لەم هەنگاوە، چالاککردنی زیاتری ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریی پەرلەمانییە لە پێناو بەدیهێنانی مافە دەستوورییەکان و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.