Erbil 31°C سێشەممە 21 تەمووز 02:21

دوای ئەمریكا.. عەلی زەیدی سەردانی ئێران دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق و باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، تاوتوێی ئامادەکارییەکانی سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان كردووە بۆ ئێران كە بڕیارە كۆتایی ئەم هەفتەیە ئەنجام بدرێت.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد حوسێن بریکاری وەزارەت پێشوازی لە کازم ئال سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا کرد.

بڵاویشی كردەوە: لەم دیدارەدا هەردوولا تیشکیان خستووەتە سەر بەرنامەی کاری سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تارانی پایتەخت لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا كردووە.

لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەروەها هاتووە: بڕیارە لەو سەردانەدا واژۆ لەسەر چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان بەغدا و تاران لە بوارە جیاجیاکانی هاوکاری هاوبەش بكرێت بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.