ئەمڕۆ پێنجشەممە، گوتەبێژی حکوومەتی ئەمهریکا ڕایگەیاند، ئەمهریکا دوای دواکەوتنی ناردنی پارەی نەختینەیی بۆ عێراق دەستی كردهوه به ناردنی پارهی كاشی دۆلار بۆ عێراق، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ پاڵپشتی واشنتن بۆ حکوومەتی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران کە بڕیارە لەم مانگەدا سەردانی واشنتن بکات.
له ئیستادا زۆربەی داهاتی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە بانکی یەدەگی فیدراڵی نیویۆرک دادەنرێت، ئەمەش بەپێی ڕێککەوتنێک کە لە دوای لەشکرکێشی ئەهمریکا لە ساڵی 2003 ئەنجامدرا دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حوسێنی سەرۆکی پێشووی عێراق.
بەپێی ئەم سیستەمە پارەی نەوت دەگوازرێتەوە بۆ هەژمارە دۆلارییەکان لە ئەمهریکا، کە یان بۆ پارەی کاڵا هاوردەکراوەکان حیساب دهكرێت یان بە کاش دەنێردرێتهوه بۆ عێراق.
لە سەرەتای ئەمساڵدا واشنتن گواستنەوەی پارەی نەختینهیی بۆ عێراق ڕاگرت، ئهمهش لە چوارچێوەی زیادبوونی گوشارەکان بۆ سەر بەغدا بۆ سنووردارکردنی چەکی میلیشیاكانی سەر بە ئێران، کە لە جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەدان هێرشیان بۆ سەر دامەزراوە ئەمریکییەکان لە عێراق ئهنجامدا.
لای خۆیهوه، حەیدەر عەبودی گوتەبێژی حکوومەتی عێراق بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، "چهند ڕۆژێكه پارهی كاشی دۆلار له لایهن ئهمهریكاوه بۆ عێراق دهستیپێكردووهتهوه."
عهبودی ڕاشیگهیاندووه: ئەمە هاوبەشی ئابووریی له نێوان هەردوو وڵات بەهێزتر دەکات، جەختیشی لەوە کردەوە کە لە ماوەی ڕابردوودا ناردنی پارهی كاشی دۆلار ڕاگیرا بوو، هۆکاری سەرەکیش پەیوەندی بە ئاستەنگە لۆجستییەکان و دۆخی ئهمنیی ههبوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، "عێراق لە گۆشەی هاوکاری و هەماهەنگی و هاوبەشیی سیاسی و ئابوری سەیری ئهم بڕیارهی ئهمهریكا دەکات".
گوتهبێژی حكوومهتی عێراق ئاشكراشی كرد: دیارترین تەوەری سەردانەکەی عهلی زهیدی له مانگی داهاتوودا بۆ واشنتن ڕێكخستنهوهی ستراتیژی ئهمنیی و ئابورییه لەگەڵ ئەمریکا.
ئابووری عێراق نزیکەی 90%ی داهاتەکەی پشت بە فرۆشی نەوت دەبەستێت و زۆرینەی نەوتی خاویش بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.