Erbil 31°C ھەینی 10 تەمووز 11:17

سوپای پاسداران بۆردومانكردنی دوو بنكەی سەربازی لە ئوردن ڕادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

سوپای پاسدارانی ئێران بۆردومان و تێكشكاندنی دوو بنكەی سەربازی لە وڵاتی ئوردن راگەیاند، هەڕەشەشی كرد كە ئەگەر هێرش و دەستدرێژییەکانی ئەمریکا دووبارە ببنەوە، ئەوا بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لەژێر ڕەحمەتی ئاگر و هێرشەکانیاندا دەبن.

کەناڵی فەرمی ئوردن دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند كە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە عەمانی پایتەختی ئوردن لێدراوە دوای ئەوەی ئاراستەكردنی چەند مووشەكێك بەدی كراوە.

دواتر سوپای پاسداران لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو بنكەی سەربازی ئەمریكیمان لە ئوردن بۆردومان كرد، ئەوانیش بریتین لە سەنتەری فەرماندەیی و کۆنترۆڵ لە ڕۆژئاوای ئاسیا، لەگەڵ بنکەی ئاسمانیی شین 'ئەزرەق' لە ئوردن.

راشیگەیاند: هەردوو ئەو بنكانەی دوژمنمان لە ڕێگەی ئاراستەکردنی 10 مووشەکی بالیستییەوە بە تەواوی تێکشکاند.

سوپای پاسداران جەختیشی كردەوە كە لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی هەر دەستدرێژییەکی سوپای ئەمریکا، بنکەکانی دیکەی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بە چڕی بۆردومان دەكەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.