Erbil 31°C شەممە 08 ئاب 11:54

دوای پێنج ڕۆژ لە بێسەروشوێنبوونی؛ ئەو جووتیارەی ناحیەی پردێ ئازادکرا و گەڕایەوە لای کەسوکاری

کوردستان TV
100%

هەردی زەینەڵ، ئەو جووتیارە کوردەی دانیشتووی گوندی "قەزنەفەر"ی سەر بە ناحیەی پردێ، کە لە کۆتایی هەفتەی ڕابردووەوە چارەنووسی نادیار بوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئازادکرا و گەڕایەوە نێو خێزان و کەسوکاری.

ناوبراو لە ڕۆژی هەینی ڕابردووەوە بە شێوەیەکی تەمومژاوی بێسەروشوێن ببوو، ئەمەش نیگەرانییەکی زۆری لای دانیشتووانی ناوچەکە و خێزانەکەی دروست کردبوو. دوای پێنج ڕۆژ لە نادیاریی شوێن و هۆکاری دیارنەمانی، سەرەنجام ئەمڕۆ هەواڵی گەیشتنەوەی بە ماڵەوە و ئازادبوونی ڕاگەیەندرا.

تاوەکو ئەم ساتە، چ لە لایەن دەزگا ئەمنییەکان و چ لە لایەن کەسوکارەکەیەوە، هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی لەبارەی ئەوەی کە ئایا هەردی زەینەڵ لەلایەن چ لایەنێکەوە دەستبەسەر کراوە یان هۆکاری ڕفاندن و بێسەروشوێنبوونی چی بووە، بڵاونەکراوەتەوە.

سەرچاوە نزیکەکان لە خێزانەکەی ئاماژەیان بەوە داوە کە باری تەندروستیی ناوبراو جێگیرە و لە ئێستادا لە ناو خێزانەکەیدایە. گوندی قەزنەفەر یەکێکە لە گوندە کوردییەکانی دەوروبەری ناحیەی پردێ، کە جارجارە ڕووداوی لەو شێوەیەی تێدا تۆمار دەکرێت و دەبێتە جێی نیگەرانیی جووتیارانی ناوچەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.