Erbil 31°C چوارشەممە 08 تەمووز 19:38

بەهۆی ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمزەوە نرخی نەوت زیاتر لە 3% بەرز بووەوە

100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمار کرد و زیاتر لە 3% چووە سەر نرخەکەی، ئەمەش بەهۆی نوێبوونەوەی گرژییەکان لە گەرووی هورمز و پەرەسەندنی ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکانی نێوان واشنتۆن و تارانە.

بەپێی داتاکانی بازاڕ، گرێبەستە ئایندەییەکانی خاوی برێنت بۆ مانگی سێپتێمبەر بە ڕێژەی 3.33% بەرزبووەوە و گەیشتە 76.63 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. هاوکات خاوی تەکساسی ئەمریکی (WTI) بۆ مانگی ئاب بە ڕێژەی 3.34% بەرزبووەوە و گەیشتە 72.79 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

ئەم بەرز بوونەی نرخ دوای ئەوە هات کە سوپای پاسدارانی ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕایانگەیاند، وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا، چەند بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکایان لە کوێت و بەحرەین کردووەتە ئامانج.

لەلایەکی دیکەوە، سوپای ئەمریکا شەوی ڕابردوو زنجیرەیەک هێرشی توندی کردە سەر چەند پێگەیەکی ئێران، بەو پاساوەی کە ئەو هێرشانە وەڵامێک بوون بۆ هەوڵەکانی ئێران دژی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز. پسپۆڕانی ئابووری پێشبینی دەکەن ئەگەر ئاڵۆزییەکان لەو ناوچە ستراتیژییەدا بەردەوام بن، نرخی وزە زیاتر بەرزببێتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.