بەهۆی شەپۆلێکی توندی بارانبارین و لافاوی بەخوڕ لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتی چین، 15 کەس گیانیان لەدەستداوە و گەڕان بەدوای ژمارەیەک بێسەروشوێنبووشدا بەردەوامە.
ئەمڕۆ سێشەممە 7ـی تەمووز، ئاژانسی هەواڵی (شینخوا)ـی فەرمی بڵاویکردەوە، کەشوهەوایەکی یەکجار سەخت و بارانی بەخوڕ هەرێمی (هوبێی) ناوەڕاستی چینی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بێسەروشوێنە.
لەلایەکی دیکەوە، دەستەی پەخشی فەرمی چین (CCTV) ڕایگەیاند، هەرێمی (گوانگشی) لە باشووری وڵاتەکە ڕووبەڕووی لافاوێکی گەورە بووەتەوە و لە ئەنجامدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و هەشت کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان، تیمەکانی فریاگوزاری لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردن بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنبووەکان بەردەوامە، لەکاتێکدا لافاوەکە زیانێکی مادی زۆریشی بە ژێرخانی ئەو ناوچانە گەیاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.