ئەمڕۆ دووشەممە، مارک ڕوت، سکرتێری گشتی هاوپەیمانی ئه‌تڵه‌سی ناتۆ لە سەروبەندی لوتکەیەکی چارەنووسسازی ناتۆ له توركیا ڕایگەیاند، پێویستە هاوپەیمانانی ناتۆ دڵنیابن لەوەی ئۆکراینا ئەو پشتیوانییە وەردەگرێت کە پێویستی پێیەتی لە شەڕی لەگەڵ ڕووسیادا.
مارک ڕوت لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: “لە ئێستادا ئۆکراینا داینامیکی بەرەکانی شەڕی گۆڕیوه له به‌رگریی بۆ هێرشكردن، ئه‌وه‌ش به پشتیوانی ئه‌وان بووه."
سكرتێری گشتیی ناتۆ راشیگه‌یاند: ئۆكراینا پێویستی بە پشتیوانیی بەردەوامی ئێمە هەیە بە تایبەت کاتێک باس لە بەرگریی ئاسمانی دەکرێت.
مارك روت دووپاتیشی كرده‌وه، پێویستە هاوپەیمانان و هاوبەشەکانی ناتۆ بەردەوام بن لە دڵنیابوون لەوەی ئۆکراینا پێویستی به هاوكارییه جه‌نگیی و لۆجیستییه‌كانی ئه‌وان هه‌یه تا له پشتگیرییه‌كانیان بۆ ئۆكراینا به‌رده‌وام بن.
جێی باسه، جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا پێی ناوه‌ته چواره‌مین ساڵه‌وه، ئۆكراینا وێڕای ئه‌وه‌ی كه قوربانی زۆری داوه له‌م جه‌نگه‌دا، به‌ڵام به هاوكاریی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌ندامانی ناتۆ هێشتان له‌سه‌ر قاچه‌كانی خۆی وه‌ستاوه له جه‌نگی به‌رامبه‌ر رووسیادا و ستراتیجی جه‌نگی گۆریوه له به‌رگریی كردن بۆ هیرش بردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.