وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگه‌یاند، ڕێبه‌ری باڵای پیشووی ئێران ئاواتی مه‌رگی ئیسرائیلی هه‌بوو، كه‌چی به‌ده‌ستی ئیسرائیل له‌ناوچوو، ده‌شڵێت ئه‌وه چاره‌نووسی ئه‌وانه‌یه كه ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
ئەمڕۆ دووشەممه ، یسرائیل كاتس وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌سه‌ر به‌خاكسپاردنی ته‌رمی خامه‌نه‌یی رایگه‌یاند، "خامه‌نه‌یی ئەو پلانی هەبوو ئیسرائیل لەناو ببات كه‌چی ئێستا خۆی له‌ناوچوو و ئیسرائیل هه‌ر به به‌هێزی مایه‌وه."
راشیگه‌یاند: هەر سەركردەیەكی ئێران له ئێستا و داهاتوو پلانی لەم شێوەیەی هەبێت، ئەوا بێ دوو دڵی لەناو دەبرێت و بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی ئیسرائیل گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك به ڕه‌وا ده‌بینین.
جێی باسه، عەلی خامه‌نەیی رابەری پێشووی كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ڵمه‌تێكی وردی هه‌واڵگرییدا لە 28ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ لە هێرشێكی پلان بۆ داڕێژراوی ئیسرائیل لە تاران له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و چه‌ند كه‌سێك له بنه‌ماڵه‌كه‌ی كوژرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.