Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 18:06

فه‌ره‌نسا تۆڕێكی به‌ قاچاغبردنی كۆچبه‌رانی سوری ڕاده‌گه‌یه‌نێت

100%

فرێدریک ناهۆن، داواکاری گشتی ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، پیاوێکی تەمەن 36 ساڵانی سوری لە فەرەنسا بە تۆمەتی بەڕێوەبردنی تۆڕێکی به‌ قاچاغبردنی كۆچبه‌ران لە ڕێگەی گویانای فەرەنسییەوە بۆ ناو خاکی فەرەنسا ده‌ستگیركراوه‌ و په‌ڕاوی یاسایی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ خراوه‌ته‌ به‌رده‌م داواكاریی گشتی.

داواکاری گشتی فه‌ره‌نسا لە بەیاننامەیەکدا ڕوونیکردەوە کە لێکۆڵینەوەکان دوای ئەوە دەستیپێکردووە کە نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچێتی لە شاری مێتز لە ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2025 زانیاری لەسەر تۆڕێک بە قاچاغچێتی کۆچبەرانی سووری پێگەیشتووە.

ئەو دەستبەسەرکراوە کە هاوکات ڕەگەزنامەی سورییە هه‌یه‌ دانیشتووی شاری ئێپیناڵ بووە.

داواکاری گشتی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی کردەوە و لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووه‌ کە تۆڕی قاچاغچێتی كۆچبه‌رانی سوری لە ئیپیناڵەوە بۆ سه‌ر سنووره‌كانی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌بردووه‌.

کۆچبەرانی سوری لە وڵاتی ڕەسەنی خۆیانەوە گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ گویانای فەرەنسی، بە تورکیا و ڤەنزوێلا و بەڕازیلدا تێدەپەڕیوون.

بەپێی لێکۆڵەران لە نێوان ساڵانی 2021 بۆ 2025 لە نێوان 400 بۆ 600 کۆچبەر بەم تۆڕەدا تێپەڕیون، هەروەها لێکۆڵەران گواستنەوەی دارایییان لە دەرەوەی وڵات بە تایبەتی بۆ بەرازیل لە ڕێگەی ناوەندە جیاوازەکانەوە دەستنیشان کردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.