به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به یاسا به‌ركاره ته‌كنه‌لۆژییه‌كانی سوید، دادگای باڵای ئه‌و وڵاته كۆمپانیای گۆگڵی ئه‌مه‌ریكی به به‌های 1،5 ملیار دۆلار سزا ده‌دات و بڕیاره‌كه‌ش له مانگی ته‌مووز ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكایه‌تی دادگای باڵای سوید بڕیاری دا كۆمپانیای گۆگڵ به به‌های 1،5 ملیار دۆلار سزا بدات، ئه‌وه‌ش له به‌رامبه‌ر پابه‌ند نه‌بوون به یاسا به‌ركاره‌كانی ئه‌و وڵاته.
به‌رپرسێكی ئاگادار له حكوومه‌تی سوید بۆ فرانس پرێس پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه، كه سزاكه به‌هۆی هه‌رزانكردنی نرخی كاڵاكانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و كارتی ئه‌لیكترۆنی بووه له سویددا ، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ندین جار ئاگادار كردنه‌وه هات كه كۆمپانیای گۆگڵ نابێت له ده‌ره‌وه‌ی ڕێنمایی و یاساكانی سوید كار بكات.
ئه‌و به‌رپرسه ڕاشیگه‌یاندووه: كه بڕیاره‌كه له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن و یان ده‌بێت گۆگڵ بڕی پاره‌كه وه‌كو سزا بداته حكوومه‌تی سوید یان نابێت له‌و وڵاته كار بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.