ئێران جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت به‌ڕێوه‌بردنی گه‌رووی هورمز له داهاتوودا له‌ژێر ده‌ستی خۆیدا بێت، بۆ ئه‌مه‌ش هاتووه‌ته ناو گفتوگۆیه‌كی بازرگانی و سیاسی و ئه‌منیی له‌گه‌ڵ عومان كه به‌شێكی ڕێره‌وی ئاویی گه‌رووه‌كه به‌خاكی عوماندا ده‌ڕوات.
لە بەیاننامەیەكدا حكوومەتی ئێران ڕایگەیاندووە: سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت ڕێره‌وی ده‌ریایی گه‌رووی هورمز له‌ژێر ده‌ستی ئه‌وان و عوماندا بێت، بۆ ئه‌وه‌ش ئاماده‌ییان پیشانداوه بۆ گفتوگۆ كردن له‌گه‌ل وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی سه‌ڵته‌نه‌تی عومان.
حكوومه‌تی ئێران ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه نه‌خشه ڕێگایه‌كی خۆماڵی دابڕ‌ێژین بۆ دیاریكردنی چوارچێوەیه‌ك بۆ بەڕێوەبردنی خزمەتگوزارییە دەریاییەكان لە گەرووی هورمز لە داهاتوودا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.