ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێران، ڕۆژی هەینی هۆشدارییەکی دا و ڕایگەیاند، فڕینی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی وڵاتانی دراوسێ بە ئاراستەی سنوورەکانی ئێران، وەک هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکە هەژمار دەکرێت.
ناوەندە سەربازییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە میدیا فەرمییەکانی تاران بڵاویانکردووەتەوە، ئەو جۆرە فڕینانەی وەک کردەوەیەکی مەترسیدا" وەسف کردووە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هۆشداری ئاراستەی ئەمریکا کراوە و هاتووە: ئەگەر ئەمریکا نەتوانێت ئیسرائیل کۆنتڕۆڵ یان سنووردار بکات، ئەوا ئێران بەرگەی هیچ هەڕەشەیەک ناگرێت و وەڵامدانەوەی ئەم جۆرە کردەوە مەترسیدارانە بە مافی ڕەوای خۆی دەزانێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.