ئەمڕۆ چوارشەممە، وەسیم بەدیە ئەسەد، ئامۆزای بەشار ئەسەدی سەرۆکی لەکارلادراو، له یەکەمین دانیشتنی دادگایی‌کردنیدا لەبەردەم دادگای تاوانەکانی دیمەشق ئامادەبوو، ئەمەش لەچوارچێوەی پڕۆسەی دادگایی كردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له كاتی ڕژێمی پێشوودا ده‌ستیان له تاوانه‌كاندا هه‌بووه.
وه‌سیم به‌دیه ئه‌سه‌د، له نزیكه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د بوو، چه‌ندین مه‌له‌فی تاوان و كوشتن و قاچاغی مادده‌ی هۆشبه‌ری له‌سه‌ره و ئه‌نجامی داوه، دوای ڕوخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د له ساڵی 2025 له فرۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شف دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی هه‌ڵهاتنی دا ده‌ستگیركرا.
وەسیم ئەسەد، کە لە ساڵی 1980 لە قەردەحە له ماڵی باوباپیرانی بنەماڵەی ئەسەد لەدایکبووە، بە سەرێکی تاشراوەوە دەرکەوت و لە کاتی دادگاییکردنەکەدا کێشێکی زۆری له جه‌سته‌یدا دابەزاندووە.
له سه‌ره‌تادا دادوەر فەخر ا‌لدین ئاریان سەرۆکی دادگای تاوانه‌كانی دیمه‌شق، ئەو تۆمەتەی خوێندەوە کە تۆمەتباری کردبوو بە پێکهێنان و بەڕێوەبردنی دوو گروپی چەکداری نا یاسایی لە سەرەتای ساڵی 2011 ، ئه‌وه‌ش بۆ سه‌ركوت كردنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی.
بەگوێرەی ئەوەی ئەلئاریان لە میانی دانیشتنەکەدا ئاماژەی پێکردووە، کە بەشێکیان لەلایەن تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سوریا پەخش کرا، "وه‌سیم به‌دیه ئەسەد"، بەرپرسیارێتی دەستەبەرکردنی چەک و تەقەمەنی و بودجە و پاڵپشتی لۆجستیی گرته ئەستۆ بۆ ئەو دوو گروپەی کە بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی غوتەی ڕۆژهەڵاتدا کرد تا ساڵی 2018 كه قەڵایەکی سەرەکی بوو بۆ سه‌ركوتكردنی هاووڵاتییان و گرووپه ئۆپۆزسیۆنەکانی دژ به به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌سه‌د.
ئه‌و تۆمەتانه‌ی كه ئه‌مرۆ ئاڕاسته‌ی وه‌سیم به‌دیه ئه‌سه‌د كران بریتی بوون لە "هاندانی کوشتن و توندوتیژی لە ڕێگەی لێدوان و بڵاوکراوەی گشتی دژی نەیاران، قاچاغ و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە ناوەوە و دەرەوەی سوریا، هەروەها ئیستغلالکردنی ناوبانگی بنەماڵەی ئەسەد بۆ وەرگرتنی پارە و ڕەشبگیری و وەرگرتنی ڕه‌شوه له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.