Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 16:13

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند:  ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەی گەرما بە (4 بۆ 6) پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو. خێرایی با مامناوەند دەبێت (15 - 20) کم/ک و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا کەمێک چالاک دەبێت بۆ سەرووی 25 کم/ک، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم لە ناوچە دەشتاییەکان.
بۆ سبەی پێنجشەممە 25ـی حوزەیران، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و ئەگەری تۆزێکی کەم هەیە. پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ (1 بۆ 2) پلە بەرز دەبێتەوە. ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت و مەودای بینین 8 بۆ 9 کیلۆمەتر دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان چوارشەممە پێنجشەممە
هەولێر 39 41
سلێمانی 38 39
دهۆک 38 39
هەڵەبجە 40 41
چەمچەماڵ 39 41
زاخۆ 38 39
پیرمام 36 36
ئاکرێ 39 40
حاجی ئۆمەران 21 22

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.