لە ئەنجامی دانوستانە تەکنیکییەکانی ئەمریکا و ئێران لە سویسرا، بڕیاردرا چوار گرووپی کارکردن بۆ هەڵگرتنی سزاکان، کاروباری ئەتۆمی، ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووری، لەگەڵ چاودێریکردن و جێبەجێکردن، پێکبهێندرێت.
ڕۆژی سێشەممە 23ـی حوزەیران، کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، لە دوای کۆتاییهاتنی خولی دانوستانە تەکنیکییەکانی ئەمریکا و ئێران لە سویسرا، پێکهێنانی چوار گرووپی کارکردنی تایبەتمەندی ڕاگەیاند، دۆسیەکانی هەڵگرتنی سزاکان، کاروباری ئەتۆمی، ئاوەدانکردنەوە، لەگەڵ چاودێریکردن و جێبەجێکردن لەخۆ دەگرن.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: "بە بەشداریی پاکستان و قەتەر، ڕەزامەندی دراوە لەسەر میکانیزمی تێپەڕبوونی سەلامەتی کەشتییەکان بە گەرووی هورمزدا و دروستکردنی یەکەیەک بۆ ڕێگریکردن لە ململانێکان لە لوبنان."
هاوکات، ئاماژەی بەوەش داوە کە چوار گرووپەکەی کارکردن ئەرکی ئەم دۆسیانە دەگرنە ئەستۆ: هەڵگرتنی سزاکان، کاروباری ئەتۆمی، ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووری، لەگەڵ چاودێریکردن و جێبەجێکردن.
بەپێی بڵاوکراوەی میدیاکانی ئێران، لەسەر ئاستی دۆسیەی داراییش، ڕێککەوتنی ئازادکردنی سامانە سڕکراوەکانی ئێران کە بڕەکەی دەگاتە 12 ملیار دۆلار، بە دوو گوژمە کە هەر یەکێکیان 6 ملیار دۆلارە، پێی ناوەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.