حكوومەتی عێراق بڕیاری دا بۆ سبەی چوارشەممە دەستپێكی دەوامی سه‌رجه‌م فەرمانبەران بكرێتە 10ی بەیانی بەهۆی بەڕێوەچوونی یەكەم یاریی هەڵبژاردەی عێراق لە مۆندیالی 2026.
ئەمشەو كاتژمێر 1:00 هەڵبژاردەی عێراق یەكەم یاریی خۆی لە مۆندیالی 2026 بەرامبەر هەڵبژاردەی نەرویج ئەنجام دەدات.
نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە: لەسەر فەرمانی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڕیاردرا سبەی چوارشەممە دەستپێكی دەوامی سەرجم فەرمانبەران بكرێتە 10ی بەیانی.
بڕیارەكەش بۆ ئەوەیە ده‌رفه‌ت بدرێت به سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتییان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یری یاریی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بكه‌ن و پشتگیری هه‌ڵبژارده‌كه بده‌ن.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له مۆندیالی 2026 له كۆمه‌ڵه‌ی نۆیه‌م یاریی ده‌كات به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی (فره‌نسا و نه‌رویج و سه‌نیگال)، یه‌كه‌م یاری خۆشی به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.