ئهمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی هەواڵی فارسی نزیك له حكوومهتی ئێران لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارهوه ڕایگەیاندووه، کە تاران بڕگەیەکی سەبارەت بە کرێی خزمەتگوزاری دەریایی بۆ ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ واشنتۆن زیاد کردووە، ئهوهش کەمێک پێش ڕاگەیاندنی.
ئاژانسەکە لە زاری ئەو سەرچاوەیەوە بڵاویکردەوە، "لە کۆتا خولەکدا یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە هەموارکرایەوە بۆ ئەوەی بە ڕوونی جەخت لەسەر پرسی سەروەری ئێران و عومان لەسەر گەرووی هورمز بکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەکارهێنانی دەستەواژەی 'خزمەتگوزارییە دەریاییەکان' بەو مانایەیە کە ئەمهریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێدانی ڕسومات له ڕێگهی ڕێڕهوی ئاویی بە ئێران".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.