فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕەتی كردەوە گەرووی هورمز داخرابێت و جەختی كردەوە كە ئێستا هاتوچۆی كەشتییەكان لە گەرووەكە بەردەوامە.
سێنتكۆم لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: ئێستا گەرووی هورمز بەڕووی هاتوچۆی كەشتییە بازرگانییەكان كراوەیە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كاتێكی دیكەدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو كە گەرووی هورمز تا كاتێكی نادیار داخراوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیشی كردبووەوە كە بەهۆی پێشێلكردنی ئاگربەست لەلایەن ئەمریكاوە، بڕیاری داخستنی گەرووی هورمزیان داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.